كێبرِكێیهكانی سینه‌مای هیندستان ناسراو به ئۆسكاری بۆلیوود، ئه‌مساڵ بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له وڵاتی سریلانكا بهرِێوه ده‌چێت.
ئه‌و رێورِهسمه به ئاماده‌بوونی زیاتر له (500) میوانی شانازی له‌و وڵاته بهرِێوه ده‌چێت و به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له رێگای ته‌له‌فزیون بۆ نزیكه‌ی (600) ملیۆن بینه‌ر له (110) وڵاتی جیهان بڵاو ده‌كرێته‌وه. له به‌شداربووانی ئه‌و رێورِهسمه ده‌توانین ئاماژه به "ئه‌میتاب باچان"، "ئابشیك باچان"، "ئایشواریارای"، "عامیر خان"، "ئانیل كاپور"، "كاجول"، "جوهی چاولا"، "دێرمێندرا"، "مۆهانلال"، "شارۆخ خان" و...هتد بده‌ین. |